داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیەننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تییدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە،15ـ10-2024، بڕی ( 77،841،761،000) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری 2024 خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق. لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.