نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان کۆ بووەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشتر ڕايگه‌ياند: "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ  ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆ ده‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌".