نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: "باسمان لە بەهێزترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيادا کرد".
چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان کۆ بووەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی( ئێکس) دا نووسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم كه جارێكى ديكه له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كۆ بوومه‌وه.
ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێك گفتوگۆمان كرد، له‌وانه پته‌وكردنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و بەهێزترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا".