"عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دووچاری كێشە دەبێت"

حكومەتی عێراق داوای قەرز لە بانكەكان دەكات

K24 - ھەولێر

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دووچاری كێشە دەبێت.

مەزهەر محەمەد، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵای تایبەتمەند پێکهێندراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەستبە داڕشتنەوەی پەیکەربەندی دارایی گشتی عێراق بکات.

هاوکات ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران داوای قەرزی لە سێ بانک کردووە، بەڵام بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دووچاری کێشە دەبنەوە.

مەزهەر ساڵح دەڵێت، تێکڕای داهاتی عێراق لە مانگی ئایار نەگەیشتووەتە دوو ترلیۆن دینار، لە کاتێکدا تەنیا بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیان بە پێنج ترلیۆن دینارە، جگە لە خەرجییەکانی دیکەی حکوومەت.

ئەو راوێژکارە روونیدەکاتەوە، داهاتە نانەوتییەکان ئێجگار کەمە بە جۆرێک قەبارەکەی 100 ملیار دینارە مانگانە.

Fly Erbil Advertisment