پۆچیتینیۆ حه‌ز ده‌كات له‌م وڵاته كاری راهێنه‌رایه‌تی بكات
نوێترین دیمانه‌ی پۆچیتینیۆ بڵاوكرایه‌وه
.jpg)
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتس باس لە گەڕانەوەی خۆی دەکات و دەڵێت لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سەیری هەموو ئەو داواکاریانە دەکەن کە بە دەستیان دەگات و لە هەمان کاتیش‌دا نایشارێتەوە تاوەکو ئێستا هیچ لە بارەی داهاتووی نازانێت، به‌ڵام ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات چاره‌نووسی هه‌ر له له‌نده‌ن یه‌كلایی بێته‌وه، چونكه له‌و شاره زۆر ئاسووده‌یه و ئینگلاندی زۆر خۆشده‌وێت.
پۆچیتینۆ ده‌ڵێـت: سەبارەت بە گەڕانەوەم و وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیەکی دیکە دەمەوێت پێتان بڵێم تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دیار نییە، هەرچەندە لە تۆپی پێدا هەموو شتێک روو دەدات و لەوانەیە دوای چەند رۆژێک شتانی دیکە روو بدەن، بەڵام تا ئەو کاتەی کە قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم هیچ شتێک لەبارەی گەڕانەوەم نازانم.
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی تۆتێنهام ده‌شڵێت: ئێستا گرنگترین شت بۆ من و هاوکارەکانم ئەوەیە کە گوێ بۆ داواکارییەکان بگرین، لە هەمان کاتدا دیار نیە چارەنوسی تۆپی پێ چۆن دەبێت، لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نیوکاسڵیش دەمەوێت ئەوەتان بۆ روون بکەمەوە، هەر یانەیەک تایبەتمەندی ئامانجی جیاوازە، بۆ نمونە لە تۆتێنهام کارگێری ئەو یانەیە خەریکی دروست کردنی یاریگەیەکی جوان بوون و ئێمەش خەریکی دروست کردنی تیپێکی باش، هەندێک یانە هەن دەیانەوێت بلێتی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنن، بە گشتی هەر یانەیەک و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
پۆچیتینۆ له كۆتایی قسه‌كانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له شاری له‌نده‌ن له ڕووی خێزانییه‌وه زۆر ئاسووده‌یه و حه‌ز ده‌كات له داهاتوو هه‌ر له‌و شاره به‌رده‌وامی به كاری راهێنه‌رایه‌تی بدات.