سزایەکی نوێی نێودەوڵەتی بەسەر بارسێلۆنا دەسەپێندرێت
بەهۆی پێشلکارییەکانی یاسای دارایی خاوێن، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوەڕێی سزایەکی نوێی نێودەوڵەتی دەکات.
رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کە دادگای وەرزشیی نێودەوڵەتی (کاس) تانەیەکی یانەی بارسێلۆنای رەتکردەوە لەبارەی بڕیاری پێبژاردنی یانەکە بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ، بەهۆی فێڵکردن لە پۆڵێنکردنی قازانجەکانی فرۆشتنی 10%ی مافی پەخشە تەلەڤزیۆنییەکانی یانەکە.
رۆژنامەکە نووسیویەتی: دادگای کاس ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، کە پێشێلکارییەکانی یانەی بارسێلۆنا بە ئەنقەست بووە و بەهۆی نەزانین نەبووە، هەر بۆیە تانەی یانە کەتەلۆنییەکە رەتکراوەتەوە و چەند هۆشدارییەکیش بۆ یانەکە دەرکراوە.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە وێرانکەرەی تووشی یانەکەی ببوو لە ماوەی ساڵانی 2019، 2020، 2021 و 2022 مووچەی فەرمانبەرانی یانەکەی کەمکردەوە و پەنای بۆ چەند شێوازێکی ئابووری برد.