"بارسێلۆنا شرۆڤەکارەکانی ئیسپانیای شێت کردووە"
ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی باس لە سەردەمی هانزی فلیک دەکات
ڕۆژنامەی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی سەردەمی هانزی فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا بە سەردەمی گۆڕانکاریی ناو دەبات و پێیوایە تەنانەت شرۆڤەکارانیشی تووشی سەرسووڕمان کردووە.
سەرچاوە ئیسپانییەکە نووسیویەتی: "ڕێگەی یاریکردنی فلیک لە خولی ئیسپانیا هەرای ناوەتەوە، تەنانەت شرۆڤەکارەکانی شێت کردووە، یانەکانی رکابەریشی بەدوای رێگەیەک دەگەڕێن بۆ راگرتنی".
🦠 La revolución de Flick rompe tanto con el ADN Barça que trae 'locos' a los analistas.
— Relevo (@relevo) October 18, 2024
El entrenador ha dotado al equipo de un juego más vertical y dinámico y con un estilo de presión única en LaLiga.
✍️ @super_martinez https://t.co/QvIgWAlee1
لەلایەن خۆیەوە "گارسیا بیمینتا" راهێنەری سێڤییا بەر لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر بارسێلۆنا دەڵێت: "بارسێلۆنا باشترین یانەی ئەم وەرزەی لالیگایە، ژمارەکان بەڵگەن لەسەر بەهێزی بارسا لەم وەرزە".
بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت، لە کۆی 9 یاریی 8 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یارییەکیش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بە جیاوازی 3 خاڵ لەپێش ریاڵ مەدرید دەبینرێت.