ژمارەیەکی پێوانەیی چاوەڕێ ریاڵ مەدرید دەکات

ئەو ریکۆردەی ریاڵ مەدرید چاوەڕێ دەکات، لە دەست بارسێلۆنایە

ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بە بردنەوەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، لە گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانیا خۆی لە ژمارەیەکی پێوانەیی کە بارسێلۆنا خاوەنیەتی نزیکردەوە، یاریی داهاتووی ئەو یانەیەش لە کلاسیکۆ بەرامبەر بلاوگرانا دەبێت.

یانە شاهانەکە 42 یارییە لەسەر یەک لە لالیگا واتە خولی ئیسپانیا نەدۆڕاوە، دوایین دۆڕانیشیان وەرزی رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی نۆیەمی خولەکە بوو، کە دەکاتە زیاتر لە ساڵێک لەومەوبەر، لەو کاتەوەش 42 یارییان ئەنجامداوە و هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە.

خاوەنی زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەک لە خولی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنایە ئەو یانەیە لە ساڵی 2018 بە راهێنەرایەتی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی 43 یاریی لەسەر یەک تامی دۆڕانیان نەکرد. یاریی داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنایە، ئەگەر لەم یارییە بتوانێت خۆی لە دۆڕان بە دوور بگرێت، ئەو کات ژمارە پێوانەییەکەی بارسێلۆنا یەکسان دەکاتەوە.

ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 22 بە کاتی هەولێر، لە کلاسیکۆی چوونی لالیگا و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. 

 
 
Fly Erbil Advertisment