بارسێلۆنا لەبەردەم كارەسات و سەركەوتندایە
بارسێلۆنا لە دوایین 6 یاریی بەرامبەر بایرن میونشن هەر شەش یارییەكەی دۆڕاندووە
بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای خۆی سبەی چوارشەممە لە كاتژمێر 10:00ـی شەو بەكاتی هەولێر پێشوازی لە بایرن میونشن دەکات، بارسا لە کاتێدا میوانداریی یانە باڤارییەکە دەکات، لە شەش یاریی رابردوو بەرامبەر رکابەرەکەی، لە هەر شەش یاریی تووشی دۆڕان بووە و هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە.
چارەنووسی بارسێلۆنا لەم یارییە دیار نییە
بارسێلۆنا ساڵانێکە حاڵی بەرامبەر بایرن میونشن پەرێشانە و بەردەوام بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکە شكست بووەتە بەشی، بلاوگرانا هەرگیز ئەوەی بەرامبەر بایرن بەسەری هاتووە، هەرگیز لە مێژوودا بەسەریدا نەهاتووە.
یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە کاتێکدا میوانداریی یانە ئەڵمانیەکە دەکات، شەش یاریی رابردووی لەسەر یەک لە چامپیۆنزلیگ، هەر شەش یارییەکەی دۆڕاندووە، ئەمەش خرابترین ئەنجامیانە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەیەک و هەرگیز بەرامبەر هیچ یانەیەک ئەم ئەزموونەی تاقی نەکردووەتەوە.
فلیك: گرینگی بە رابردووی نێوان بارسا و بایرن نادەم
پێش یارییەکەی سبەی، هانزێ فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هیچ گرنگ نی بە ئەنجامەكانی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و بایرن نادەم، لەبارەی یاری کلاسیکۆش فلیك گوتی: تەنها بیر لە یاریی بەرامبەر بایرن دەکەمەوە و بیرم لە لای كلاسیكۆ نییە.
فلیك دەشڵێت: ئەنجامەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن بۆ من گرنگ نین، هەموو ئامانجمان ئەوەیە لەم یارییە بردنەوە بەدەست بهێنین، هەرچەندە بایرن میونشن بۆ من یانەیەکی تایبەتە و ئەوان یانەیەکی گەورەن، بەڵام ئێستا من راهێنەری بارسێلۆنام، دڵنیام هاندەرەکانمان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیمان دەکەن، بۆ ئەوەی سێ خاڵی ئەو یارییە بەدەست بهێنین، ئێمە لە ئێستاوە بیر لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید ناکەینەوە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە یارییەکەی بایرن میونشنە''.
دوایین سەركەوتنی بارسێلۆنا
بارسێلۆنا دوایینجار کە بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ بردنەوەی بەدەست هێنابێت، ساڵی 2015 بوو ئەو کات لە قۆناغی پێشکۆتایی توانیان، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوە بەدەست بهێنن، بەڵام لەو کاتەوە بارسا هیچ یارییەکی بەرامبەر بایرن نەبردووەتەوە.
بارسێلۆنای هانزی فلیک ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکن، هاندەرانی یانە زۆر گەشبینن کردووە دوای ساڵانێکی زۆر، بەرامبەر رکابەرە مێژووییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ واتە بایرن میونشن بردنەوە بەدەست بهێنن، بارسا لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانیەکە، لە 12 یاریی لە 10 یاری براوە بووە.