بارسێلۆنا كۆتایی بە شەرمەزارییەكانی هێنا

هانزی فلیك، بارسێلۆنایەكی تۆقێنەری دروست كردووە و دەستی بەسەر تۆپی پێ دا گرتووە

گرتەیەك لە یاریی بارسێلۆنا و بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ 23 ئۆكتۆبەری 2024
گرتەیەك لە یاریی بارسێلۆنا و بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ 23 ئۆكتۆبەری 2024

بارسێلۆنا دوای 9 ساڵ و پێنج مانگ یەكەمین سەركەوتنی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی بایرن میونشن بەدەستهێنا، هانزی فلیك كۆتایی بە شەرمەزارییەكانی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن هێنا.
لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی بایرن میونشنی كرد، پێش ئەو یارییە بارسێلۆنا 6 یاریی لەسەریەك بەرامبەر بایرن دۆڕابوو.
بارسێلۆنا لەو یارییە لەسەردەستی هانزی فلیكی ئەڵمانی سەركەوتنێكی گەورەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك تۆمار كرد، رافینیا ئەستێرەی بەرازیلی هاتریكی لە دژی یانەی باڤارییەكە تۆمار كرد.

فلیك، بارسێلۆنایەكی جیاوازی دروست كردووە
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی ئێستا كە بەسەر بارسێلۆنادا هاتوو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بارسێلۆنا دوای هاتنی هانز فلیک تیپێکی جیاوازی دروست کردووە، بەشێوەیەک بەراورد بە سەرجەم یانەکانی لالیگا کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لە ژێر کۆنترۆڵی یاریزانانی بارسێلۆنا بووە و فەلسەفەیەکی تایبەت پەیڕەو دەکەن.

 

لە راپۆرتەكەی موندۆ هێما بۆ ئەوە كراوە، راهێنەرانی تۆپی پێ خاوەن فەلسەفە و تەکتیکی تایبەتن لە یاریکردن، هەندێکیان بە خێرایی دەتوانێت شوێنپەنجەی خۆی بەسەر تیپەکە دیار بکات، پێپ گواردیۆلا دیارترین راهێنەرە بە خێرایی ئەمە ئەنجام دەدات، لە بارسێلۆناو بایرن و مانچێستەر سیتیش پلانەکانی بەشێوازێک بووە کۆنترۆڵی تۆپ هەمیشە لای تیپەکەی ئەو زۆرترین بووە.
باسی خۆزێ مۆرینیۆش كراوە و نووسیویەتی: سپێشەڵ وەن بەپێی یارییەکە مامەڵەی کردووە، یاری بۆ یاری شێوازی یاریکردنی گۆڕاوە، بەڵام دیێگۆ سیمیۆنی یاری توند و بەرگرگیەكی سەخت فەلسەفەیەتی، بەڵام ئەم وەرزە هانز فلیک خەریکە بە شێوازی تایبەت بە خۆی بارسێلۆنایەکی نوێ دروست دەکات، پشت بە کۆنترۆڵی تۆپ دەبەستێت.
 لەم وەرەزە بارسیلۆنا 13 یاری ئەنجامداوە تەنیا لەیاری بەرامبەر مۆناکۆ نەبێ، لە سەرجەم یارییەکانی تر کۆنترۆڵی تۆپی بەرێژەیەکی زۆر لابووە، یاری بەرامبەر سێڤییا بارسا توانی بە رێژەی 67% کۆنترۆڵی تۆپ بکات و سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، بەرامبەر خیتافی توانی 78% کۆنترۆڵی یاریی بکات، ئەمە بووە دووەم بەرزترین کۆنتۆڵی تۆپ لەم وەرزە، بەرامبەر ئۆساسۆنا کە بە ئەنجامی 4 ـ 2 سەرکەوت، رێژەی کۆنترۆڵ لەم یارییەش 74% بوو، بەرامبەر ڤایادۆلید سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا و حەفت گۆڵیان تۆمار کرد، لەم یارییە 74% کۆنترۆڵی تۆپیان لە ژێر قاچدابووە.
 بارسێلۆنا لەو یارییانەی لەناو خاکی خۆی ئەنجامی دەدات بە گشتی رێژی تۆپی 65% بووە، سەرجەم یارییەکانیش بە رێژەی60% خەمڵێندراوە.