بارسێلۆنا گرێی بایرنی کردەوە و لیڤەرپوول و سیتی و ئینتەر و لیل سەرکەوتنییان بەدەستهێنا

رافینیا هاتریکی کرد و بارسێلۆنا دوای 9 ساڵ لە بایرن میونشنی بردەوە

 

لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رافینیای بەڕازیلی سەرکردایەتی بارسێلۆنای کرد و یارییەکەیان 4-1 لە بایرن میونشن بردەوە، دوای زیاتر لە 9 ساڵ بارسێلۆنا یەکەمین سەرکەوتنی بەسەر یانە ئەڵمانییەکە بەدەستهێنا.
بارسێلۆنا لە کۆی سێ یاریی بووە خاوەنی 6 خاڵ و بایرن میونشنیش بۆ دووەمین یاریی لەسەریەک دۆڕا

 

لیڤەرپوول شکستی بە لایپزیگ هێنا
داروین نونێز یاریزانی لیڤەرپوول لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی کرد و توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک سەرکردایەتی سەرکەوتنی لیڤەرپوول بکات، ئەم گۆڵە بەس بوو بۆ ئەوەی رێدز سێ خاڵی دیکە بەدەست بێنێت و سێیەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی لە چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.

ڤیدیۆ و کورتکراوەی یارییەکە:

هالاند سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی گەورەی مان سیتی کرد
ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵی ناوازە و سەرنجڕاکێشی تۆمار کرد و بەسەرکردایەتی ئەم یاریزانە نەرویجیە، مان سیتی یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سپاترا پراگ بردەوە، مان سیتی ئەم یارییەشی بەبێ دۆڕان بەڕێ کرد.

ڤیدیۆی گۆڵەکان و کورتکراوەی یارییەکە:

ئینتەر لە یەنگ بۆیزی بردەوە
مارکۆس تورام وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداریی کرد و بە تۆمارکردنی گۆڵێک سێ خاڵی بۆ ئینتەر میلان بەدەستهێنا

ڤیدیۆی گۆڵەکە و کورتکراوەی یارییەکە:

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر لیل دۆڕا

لیلی فەرەنسی دواکەوتنی لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ بۆ سەرکەوتن گۆڕی، سەرەتا لیل گۆڵی یەکەمی لێکرا، بەڵام ریمۆنتادای کرد و سێ گۆڵی لەسەریەکی لە ئاتلێتیکۆ کرد و یارییەکەی بردەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکە و کورتکراوەی یارییەکە: