سهرۆك وەزیران: پرۆژەی گشتگیری "هەژماری من" بەردەوامە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پرۆژەی "هەژماری من" تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار كەس لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی تۆمار کراون و پرۆژەکەش بەردەوام دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیيانی زانكۆی كوردستان - هەولێر بەڕێوە چوو.
سەرۆكی حكوومەت باسی لە بەشێك لەو دەستكەوتانە كرد كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستی هێناوە، لەنێویشیاندا پڕۆژەی "هەژماری من" كە تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار كەس لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لەم پرۆژەیەدا تۆمار كراون. هاوکاتی جەختی لە بەردەوامی پرۆژەی گشتگیری هەژماری من کردەوە.
هەروەها باسی لە پرۆژەی (ڕووناكی) كرد کە ئامانج لێی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێرییە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و گوتی: ئەم پڕۆژەیە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بەوەی كە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی سوودمەندبوون لە كارەبای 24 کاتژمێری، هەروەها پلانەکانیش بەردەوامن و پرۆژەكە سلێمانی و دهۆكیش دەگرێتەوە.