سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی جیهان ئاشکرا کرد
لە نێو شەڕ و ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی سەر ئابووری جیهان، دامەزراوە داراییەکان پێشبنییەکانیان بۆ گەشەی ئابووری جیهان کەم دەکەنەوە، لە دواین پێشبینییەکان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان کەمکردەوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، رایدەگەیەنێت، ئابووری جیهان لە ساڵی 2025 بە 3.2% گەشەی دەکات، بەراورد بە پێشبینییەکانی مانگی تەمموز 0.1 خاڵ پیشبینییەکانی کەمکردووەتەوە، سەبارەت بە پیشبینیەکانی بۆ ساڵی 2024 ئاشکرای دەکات، گەشەی ئابووری جیهان هاوشێوەی پێشبنیەکانی رابردوو بە 3.2% بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسان ستایشی بانکە ناوەندییەکانی جیهان دەکات و ڕوونی دەکاتەوە، بانکە ناوەندییەکان ڕێژەی هەڵاوسان خاودەکەنەوە بەبێ ئەوەی ئابووری بچێتە نێو قۆناغی پاشەکشە، پێشبینی دەکات: رێژەی هەڵاوسان لە ساڵی 2025 بۆ 4.3% دابەزێت، لە کاتێکدا ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان بە 5.8% دیاریکراوە.
پیێر ئۆلیڤیێر گەورە ئابووریناسی سندوقی نێودهوڵهتی دراو رایدەگەینێت، با لە هەواڵە باشەکەوە دەست پێبکەم، جەنگی دژی هەڵاوسان نزیکەی لە سەرکەوتن، دوای ئەوەی لەسەر ئاستی ساڵانە لە چارەگی سێیەمی 2022 گەیشتە 9.4%، ئێستا پێشبینی دەکەین رێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی ئایندە بۆ 3.5% دابەزێت. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئێستا رێژەی هەڵاوسان نزیکبووەتەوە لە ئامانجی بانکە ناوەندییەکانیان.
پێشبنییەکان لە کاتێکدا، لاوازبوونی خواستی چین بۆ بەکاربردنی نەوتی خاو بووەتە فشار لەسەر بازاڕی وزە و بەدیاریکراوی نرخی نەوت، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری چین کەمکردەوە.
پیێر ئۆلیڤیێر لەم باریەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئێمە پیشبینیەکانمان بۆ گەشەی ئابووری چین لە ساڵی2024 بەراورد بە پێشبینی مانگی تەمموز بۆ 4.8% کەمکردووەتەوە، ئەم پێداچونەوەیەمان بۆ گەشەی ئابووری چین بەهۆی لاوازبوونی ئابووری چینە لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ، ئەمەش لە ڕەنگدانەوەی دابەزینی متمانە لە کەرتی کۆمپانیا و کەرتی خانووبەرەی چین.
هاوکات لەگەڵ پێشبینەکان بۆ خابوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان و بەتایبەت ئابووری وڵاتانی بەکاربەری نەوتی خاو و زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی خاو لە ساڵی 2025 چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت بکەوێتە ژێر گوشارەوە.