فلیك: هیچ بیانوویەكم نییە و بۆ كلاسیكۆ ئامادەین
فلیك وەكو چۆن كۆتایی بە نەهامەتییەكانی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن هێنا بە هەمان شێوە دەیەوێت كۆتایی بە زنجیرە ئەنجامە خراپەكانی بارسا لە كلاسیكۆ بێنێت
بارسێلۆنا پێش گه‌شتكردنی بۆ مه‌درید دوایين راهێنانی كرد و راهێنەری یانەی كەتەلۆنییەكەش رایگەیاند ئەوان بۆ كلاسیكۆ ئامادەن، ئەمەش لە كاتێكدایە بارسێلۆنا لە دوایین 4 یاریی كلاسیكۆ لە لالیگا دۆڕاون.
له گه‌ڕی یازدهیەمی لالیگا سبەی شەممە كاتژمێر 10:00ـی شەو به‌كاتی هه‌ولێر، بارسێلۆنا، ده‌بێته میوانی ریال مه‌درید كه له دوایین 14 یاریی بارسێلۆنا 10 كلاسیكۆی دۆڕاندووه و له ساڵی 1991ـه‌وه بارسا سێ یاریی له‌سه‌ریه‌ك له سانتیاگۆ بێرنابیۆ نه‌دۆڕاوه.
بارسێلۆنا دوای پچڕاندنی ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئه‌مجاره له گه‌ڕی یازده‌ی لالیگا و له یاریی كلاسیكۆ هه‌وڵی كۆتایی هێنان به زنجیره خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌دا و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بێته میوانی شاهانه‌كان.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و سێ خاڵ له ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره، بارسێلۆنا له‌م یارییه به‌هۆی پێكان له تواناكانی رۆناڵد ئاراوخۆ، كریستینسن، فێران تۆرێس و ئیریك گارسیا بێبه‌ش ده‌بێت، پێكانه‌كانی تێر شتیگن و بێرناڵدیش درێژخایه‌نه و تا وه‌رزی داهاتوو ناگه‌ڕێنه‌وه.
لێدوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی كلاسیكۆ
پلان و تاكتیكی خۆمان هه‌یه و به‌رامبه‌ر بایرن میونشن به‌شێكیمان جێبه‌جێ كرد و له‌م یارییه‌ش باشتر جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌باشی ئاماده‌كاریمان بۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كردووه و متمانه‌یه‌كی زۆریشم به یاریزانه‌كانم هه‌یه، پلانی به‌رگری به‌رز و ئۆفساید یه‌كێكه له پلانه‌كانمان جگه له‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌میشه فشار بكه‌ین، ده‌بێت هێڵه‌كانی یاریگه پێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه و یه‌كگرتوو بین، ئه‌وه‌ش خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه، به‌رده‌وام قسه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی یاریزانه لاوه‌كانی له نموونه‌ی لامین و كۆبارسی كه هه‌میشه له رووی به‌رگرییه‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات و له یارییه‌كه‌ی بایرن میونشنیش توانی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئالفۆنسۆ ده‌یڤز دروست بكات، به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدیش ده‌بێت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له لوتكەی ئاماده‌باشیدا بن، نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ناوبژیوانه‌كان بكه‌م و ته‌نیا چاوم له یاریزانه‌كانی خۆمه، تا ئێستا رووبه‌رووی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ناوبژیوانه‌كان نه‌بوومه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای وه‌رز به یاریزانه‌كانم گوت ته‌نیا چاوتان له ئاستی خۆتان بێت و ئاستی ناوبژیوانه‌كان له‌بیر بكه‌ن، ده‌مه‌وێت دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا خۆش بكه‌م هیچ شتێكیش له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌وان گه‌وره‌تر نییه.
ئامارەكانی بارسێلۆنا كارەساتە
بارسێلۆنا له دوایین چوار یاریی لالیگا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕاوه، به دۆڕانیش له‌م یارییه هه‌مان ژماره‌ی 59 ساڵ پێش ئێستا له‌لایگا دووباره ده‌كاته‌وه، بارسێلۆنا له دوایین 14 كلاسیكۆ له 10 كلاسیكۆ دۆڕاوه كه ئه‌وه هه‌مان ژماره‌ی دۆڕانی یارییه‌كانی پێشتری بوو له 39 یاریی، بارسێلۆنا له دوایین دوو كلاسیكۆ له سانتیاگۆ بێرنابیۆ دۆڕاوه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1991ـه‌وه بارسا سێ كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌كی له‌نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ نه‌دۆڕاندووه.