ڤیدیۆ.. کریستیانۆ بەدوای هاندەرێکدا دەگەڕێت

داوا دەکات بۆی بدۆزنەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕ، بەدوای هاندەرێکی بەتەمەن دەگەڕێت کە دوو یاریی لەمەوبەر بۆی گریاوە.

لە گرتەیەکدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە فراوانی بڵاوکراوەتەوە، هاندەرێکی بە تەمەن وێنەی کریستیانۆ دەگرێت و لە هەمان کاتدا بە کوڵ بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەگریت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "بەدوای ئەم پیاوە دەگەڕێم، بوونی هەر زانیارییەک جێگەی ڕێزە".

کریستیانۆ لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر خلود لە خولی سعوودیە بە هۆی ناتەندروستی جۆرجینیای خۆشەویستی نەیتوانی ئامادەبێت.