زیاتر لە 150 هەزار کەس مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری من ەوە وەرگرت
تیمی پرۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند "هەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە 150,000 مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری من ەوە وەرگرتووە و تاوەکوو ساڵی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-10-2024، تیمی پرۆژەی هەژماری من بڵاویان کردووەتەوە "هەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە 150,000 مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرتووە."
ئاماژەی بەوەش داوە "مانگ بە مانگ ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت، ژمارەی بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری من و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەش لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە."
بە گوێرەی ڕاگەیانراوەکەی تیمی پرۆژەی هەژماری من "تاوەکوو ساڵی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان."
پێداویستی و هەنگاوەکانی خۆتۆمارکردن:
1. ناسنامە لەگەڵ خۆت ببە (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری) یان (ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە و کارتی زانیاری).
2. تەواوکردنی ناو تۆمارکردن
- ناو تۆمارکردنت لە پرۆگرامەکە لە شوێنی کارەکەتدا دەبێت و پێشوەختە لە رێکەوتی دیاریکراو ئاگاداردەکرێیتەوە (سەیری خشتەی تۆمارکردن بکە).
- لە رۆژە دیاریکراوەکاندا بریکاری هەژماری من لە شوێنی کارەکەتدا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن بۆ تۆمارکردنی ناوت لە پڕۆژەکە.
3. بەڵگەی تۆمارکردنت
- بڕیکاری پڕۆژەی (هەژماری من) ناو تۆمارکردنت پشتڕاست دەکاتەوە بەرلە وەرگرتنی مووچەی مانگی داهاتوو.
- پێویستە ناوت تۆمارکردبێت لە پرۆگرامی هەژماری من بۆ ئەوەی بتوانیت مووچەت وەربگریت.
4. وەرگرتنەوەی کارتی بانکی
- لە پاش کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکی دڵخۆازی خوت، بانکەکەت هەوڵدەدات بە کردنەوەی کارتێکی بانکی کە لە وڵاتانی دەرەوەش دانپێدانراوە.
- کاتێک کارتەکەت ئامادە دەبێت ئاگانامەت پێ دەگات بۆ ئەوەی کارتی بانکیت وەربگریتەوە، کە پێویستە لەو رۆژەدا ناسنامەیەک لەگەڵ خۆت ببەیت کە دەچیت بۆ وەرگرتنی کارتەکەت.