ریال مه‌درید به نهێنی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه نوێ ده‌كاته‌وه
گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه به‌ڵام به فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه

ریال مه‌درید گرێبه‌ستی كاسیمیرۆی به‌رازیلی درێژ كردووته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی رایبگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید چه‌ند مانگێكه گرێبه‌ستی كاسیمیرۆی ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی تاكو هاوینی ساڵی 2023 درێژ كردووه‌ته‌وه و مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی له 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ 9 ملیۆن به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ی به فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه ئیسپانیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان یانه و یاریزانه‌كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی یانه مه‌دریدیه‌كه.
كاسیمێرۆی 28 ساڵ له هاوینی 2015 له یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلیه‌وه به‌رامبه‌ر ته‌نیا 6 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه ریال مه‌درید و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
كاسێميرۆ له‌گه‌ڵ ريال مه‌دريد له كۆی 229 ياری، 22 گۆڵ و 17 ئاسيستی كردووه، پێشتریش له‌گه‌ڵ تیپی كاسیای ریال مه‌درید 15 یاری كردووه پێش ئه‌وه‌ی بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ربخرێت.
.jpg)