سایلۆی سلێمانی جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سێشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2024، قۆناغێکی دیکەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو جوتیارانە کردووە کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، بۆ ئەوەی لە پسوولەی ژمارە 1417 تاوەکوو 1473 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

قۆناغی پێشووی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سلێمانی لە سێشەممە 24ی ئەیلوولی 2024، لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی لە شارەدێی پیرەمەگروون بەڕێوە چوو.

ئەمساڵ، لەکۆی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراق بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کە تێکڕاکەی 700 هەزار تۆن بوو، پشکی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکە 282 هەزار تۆن بوو، کە دەکاتە %40 کۆی گەنمی کڕاوەی هەرێمی کوردستان.

 
 
Fly Erbil Advertisment