رووماڵ

د. باساک بەرزنجی: سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەین هەمووکات پاڵپشتی و هاوکاریی کردووین

سەرۆکی کۆنگرە و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان ڕایگەیاند "سوپاسی مەسرور بارزانی، دەکەین کە هەمووکات و هاوکاریی و پاڵپشتی کردووین."

پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2024، د. باساک بەرزنجی، سەرۆکی کۆنگرە و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان، لە 10یەمین کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند "ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ورەمان پێ دەدات، کە بەردەوام بین و دەست لە ئاواتەکانمان هەڵ نەگرین."

سەرۆکی کۆنگرەکە دەڵێت: "سوپاسی مەسرور بارزانی، دەکەین کە هەمووکات لەگەڵماندایە و هاوکاریی و پاڵپشتی کردووین بۆ ئەم کۆنگرەیە."

دەشڵێت: "ئەمڕۆ پزیشکان لە تاراوگە و شارە جیاوازەکان لێرە کۆبوونەتەوە، کە زۆربەمان لە زۆر گۆنگرە و وڵاتانی جیاواز بەشدار بووین، بەڵام کۆنگری ئەمڕۆ جیاواز و تایبەتە."

باساک بەرزنجی باسی لەوەش کرد "ئەمڕۆ ئێمە وەک پزیشکی کورد دڵمان خۆشە، دڵنیام سەرۆک بارزانیش لە ئێمە دڵخۆشترە، کە دەبینێت هەموو پزیشکان لێرە کۆبوونەتەوە، تا لە ئاستی بەرزی زانستیی ئەوەی لە توانایاندایە پێشکەشی کوردستان و گەلەکەی بکەن."

ڕاشیگەیاند "ئەمڕۆ 10یەمین کۆنگرەی پزیشکانی میزۆپۆتامیایە، یەکەمجارە لە هەولێر ساز دەکرێت، مەبەست لەم کۆنگرانە ئەوەیە کە ئەو پزیشکانەی لە بابەتی خۆیان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، گۆڕینەوەی ڕای زانستیی پزیشکان و هاوکارییی یەکتری لەگەڵ دانانی بناغەی زمانی کوردی لە بواری پزیشکیی، پێشکەش بکرێت."