رووماڵ

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەجیددی ڕێگریی لە دروستکردنی کارخانەی ماددەی هۆشبەر بکرێت

پێنجشەممە، 31-10-2024، کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر دەستی پێ کرد.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا لە کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا باسی لەوە کرد "دەبێت بە جیددی ڕێگریی لەو کارە نایاساییانە بکرێت کە دەکران، وەکو دروستکردنی کارخانەی ماددەی هۆشبەر یان بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، یان تیرۆر یان لادان لە یاسا، ئەبێت سنوورێک بۆ ئەو شتانە دابنرێت."

زیاتر لە هەزار پزیشک بەشداریی کۆنگرەی کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا دەکەن، هەروەها 92 پزیشکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن و 60 بابەتی ئەکادیمی لەبواری پزیشکیدا پێشکەش دەکرێت."