ئەحمەد سەبری خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی پێبەخشرا

ئەحمەد سەبری یاریزانی كوردی یانەی نەفتی شاری بەغدا تاكە یاریزانە لەم وەرزە توانیویەتی لە كۆی 5 یاری لە 3 یاریی بە پیاوی یارییەكان دەستنیشان بكرێت

ئەحمەد سەبری هێرشبەری كوردی یانەی نەفتی شاری بەغدا
ئەحمەد سەبری هێرشبەری كوردی یانەی نەفتی شاری بەغدا

ئەحمەد سەبری ناوەراستكاری هێرشبەری یانەی نەفتی بەغدا پێش یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر شورتە خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی پێبەخشرا و وەكو باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا.
دێسكی وەرزشی كوردستان24 بە راوێژ لەگەڵ لێژنەیەكی تایبەت كە لە یاریزانان و راهێنەر پێكهاتووە هەفتانە باشترین یاریزانی خولی ئەستێرەكانی عێراق خەڵات دەكات.
ئەحمەد سەبری یاریزانی كوردی شاری سێمێل، لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق گۆڵێكی تۆمار كرد و بە پیاوی یارییەكەش دیاریكرا.
ئەم ئەستێرە كوردە ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە كۆی 5 یاری، 3 گۆڵی كردووە، تاكە یاریزانیشە لەسەر ئاستی خولەكە لە كۆی 5 یاری لە 3 یاریی بە پیاوی یارییەكە دیاریكراوە.