رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەست دەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).