رووماڵ

چیایی تەیموور: بە ئەگەرێکی زۆر مەحموود مەشهەدانی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

چیایی تەیموور، پەرلەمانتاری عێراق
چیایی تەیموور، پەرلەمانتاری عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق، دەڵێت: ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە کە پاڵپشتی لە مەشهەدانی بکرێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرگرێت، لە دەنگدانی ڕابردوو سالم عیساوی هەلی دەرچوونی زیاتر بوو، بەڵام ئەم جارە پێچەوانەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، چیایی تەیموور، پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ـی گوت: نێو ماڵی سوونە پەرتەوازەیە، باشتر وابوو ڕێککەون کاندیدێکی هاوبەش دیاری بکەن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، نەک زیاتر لە کاندیدێک.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئەگەر لە گەڕی یەکەمی دەنگدان هەر کاندیدێک 166 دەنگ نەهێنێت، ئەوا دەنگدانەکە دەچێتە گەڕی دووەم، بەڵا بە پێی بڕیاری دادگا دەبێت لە گەڕی دووەمیش کاندیدی سەرکەوتوو 166 دەنگ بهێنێت، ئەگەر ئەو ڕێژە دەنگە نەهێنێت یەکلا ناکرێتەوە پۆستەکە، یانیش دەبێت لە گەڕی دووەم ئەو دوو کاندیدەی کە کێبڕکێ دەکەن یەکێکیان لە بەرژەوەندی ئەوەی دیکەیان بکشێتەوە.

گوتیشی: ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە کە پاڵپشتی لە مەشهەدانی بکرێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرگرێت، لە دەنگدانی ڕابردوو سالم عیساوی هەلی دەرچوونی زیاتر بوو، بەڵام ئەم جارە پێچەوانەیە.