پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقی تێدایە.

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقی تێدایە

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی، بڕیارە ڕۆژی شەممە،  11 نیسانی 2026، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە 17 خۆی ئەنجام بدات.
لە کارنامەی دانیشتنەکەدا هاتووە، کە بڕگەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە "هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق" و دانیشتنەکەش لە کاتژمێر11:00پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.
ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و ساڵی یەکەمی یاسادانان دێت، کە تێیدا لایەنە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن پرسە چارەنووسسازەکان یەکلا بکەنەوە.