ڤیدیۆ.. ئادریانۆ گەڕاوەتەوە نێو ژیانی خەمۆکی و سەر شەقامەکان؟
یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی ئەورووپا و هەڵبژاردەی بەرازیل
ڤیدیۆکانی ئادریانۆی ئەستێرەی پێشووی بەرازیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرخۆشی لەگەڵ هاوڕێکانی دەردەکەوێت و ئەمەش کۆمەڵێک پرسیاری دروست کردووە، ئایا ئادریانۆ گەڕاوەتەوە سەردەمی خەمۆکی؟
دوای گەڕانێکی خێرادا بەنێو هەژماری فەرمی خۆی کە نزیکەی 10 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە، دەردەکەوێت ئەستێرەکەی پێشووی ئینتەر میلان، بەڵێ گەڕاوەتەوە ژیانی سروشتی خۆی و یاریی دۆستانە و خێرخوازی دەکات و خەڵات وەردەگرێت و ڕیکلام دەکات و ئۆتۆمبێلی گرانبەها لێدەخوڕێت و لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خەریکی کات بەسەربردنە.
ئادریانۆ ڤیدیۆیەکی دیکەی بڵاو کردووەتەوە لە کاتێکدا دەستی هاوڕێکانی گرتووە و دەڵێت "وێنەگرتن بۆ پەرتووکە نوێیەکەم، وێنەگرەکە لە خۆم شێتترە"
کتێبەکەی ئادریانۆ بەناوی "گەورەترین ترسم" بڕیارە لە 13ی ئەم مانگە بڵاو بکرێتەوە.
ئادریانۆ، بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ئەوروپا و هەڵبژاردەی بەرازیل دادەنرا، لە فلامینگۆی بەرازیلی چووە ئینتەر میلان و لە ئەوروپا کۆمەڵێک نازناوی تاک و کۆمەڵی بردەوە.
دوای مردنی باوکی، بووە ئەندامێکی مافیاکان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر و چەک دەکرد لە بەڕازیل، ئێستاش وەکو لە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت ژیانێکی لەمشێوەیە بەسەر دەبات، هەرگیز لەوە ناچێت پێشتر یەکێک بووە لە باشترین یاریزان و ئەستێرەکانی تۆپی پێ.
— Videoseefc (@Videoseefc) October 31, 2024