ڤیدیۆ.. کێشەی نێوان مارسێلۆ و راهێنەری فلۆمینێنسی

مانۆ مێنێز بەهۆی ناڕەزایەتی مارسێلۆ تووڕە دەبێت

کێشە لە نێوان مارسێلۆ و مێنێزی راهێنەری فلۆمینێنسی دروست دەبێت و راهێنەرەکە هەڵسوکەوتێکی سەیر بەرامبەر ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکات.


مانۆ مێنێز راهێنەری فلۆمینێنسی بەڕازیلی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر گریمیۆ، ویستی لە دوا خولەک یاریی بە مارسێلۆ بکات، بەڵام یاریزانەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید ناڕەزایی نیشان دا، بەمهۆیەوە مانۆ بە تووڕەییەوە پاڵ بە یاریزانەکە دەنێت، راهێنەر مارسێلۆی گەڕاندەوە سەر کورسی یەدەگ و بەشداریی بە یاریزانێکی دیکە کرد.