بەشدارانی کۆپ16 لە کۆلۆمبیا بۆ دروستکردنی سەندوقێک ڕێک دەکەون
بەشدارانی کۆڕبەندی کۆپ16ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆریی بایلۆجی کە لە کالیی کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی سەندوقێکی تایبەت بە دابەشکردنی ئەو داهاتەی لە ئەنجامی داتای(جینات)ـی بەدەستهاتوون لە ئاژەڵ و ڕووەک، لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە سەر بە ڕووەک و ئاژەڵن.
شەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024، کۆڕبەندی کۆپ16ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆریی بایلۆجی، لە کالیی کۆڵۆمبیا دەستی بەکارەکانی کرد.
وەک لە کۆڕبەندەکە ڕاگەیەندراوە، بەشدارانی کۆڕبەندی کۆپ16ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆریی بایلۆجی کە لە کالیی کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی سەندوقێکی تایبەت بە دابەشکردنی ئەو داهاتەی لە داتای(جینات)ـەوە لە ئاژەڵ و ڕووەک بەدەست دێن، لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە سەر بە ڕووەک و ئاژەڵن.
کۆڕبەندەکە دەشڵێت:ئەو داتایانە کە زۆرینەی لە وڵاتە هەژار نشینەکانەوە وەدەست هاتوون، بۆ دەرمان و پێداویستییەکانی جوانکاریی بەکاردێت و ملیارەها دۆلار دەستکەوتیەتی.