بزانە مووچەی سەرۆکی ئەمەریکا چەندە و ژیانی چۆنە

ئۆفیسی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی
ئۆفیسی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جگە لە مانەوەی لە کۆشکی سپی، کۆمەڵێک سوود و دەستکەوتی دارایی گەورە وەردەگرێت.

مووچەیەکەی گەورە

کۆنگرێسی ئەمەریکا، 200 هەزار دۆلار تا 400 هەزار دۆلاری وەک مووچەی سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی 2001 ەوە دیاریی کردووە، 50 هەزار دۆلاری دیکەی ساڵانەشی وەک دەرماڵەی زیادە بۆ دیاریی کردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆکی ئەمەریکا، 100 هەزار دۆلاری وەک بوودجەی گەشت لەبەردەست دەبێت، لەگەڵ 19 هەزار دۆلار بۆ کاتبەسەربردن، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا باجیش دەدات و پابەندە بە یاساکانی باجی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بوودجەی دیکۆری کۆشکی سپی

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، 100 هەزار دۆلار وەردەگرێت بۆ گۆڕینی دیکۆر و کەل و پەلی ئۆفیسی کۆشکی سپی.

بودجەی چاککردنەوە

خەرجی چاککردنەوە لە کۆشکی سپی، ساڵانە 4 ملیۆن دۆلار دیاریکراوە، بەڵام سەرۆک ئەو بڕە پارەیە نادات، بەڵکو پارەی خزمەتکاران و تیمەکانی پاککردنەوە دەدات کە لە ئاهەنگە تایبەتەکاندا کار دەکەن.

شوێنی کاتبەسەربردن

کۆشکی سپی ژمارەیەک شوێنی کاتبەسەربردنی تێدایە کە سەرۆک دەتوانێت چێژی لێ ببینێت، وەک هۆڵی بۆلینگ، حەوزی چارەسەری سروشتی، یاریگای تێنس و باسکە، هەروەها هۆڵی سینەما.

شوێنی زیاتر

لە نێو ئەو شوێنانەی کاتی لێ بەسەر دەبات، سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت لە هاوینەهەواری کامپ دەیڤد لە باکوری ڕۆژئاوای واشنتن لە پارکی سەر چیای کاتوکتین لە نزیک سورمۆنت لە ماریلاند هەیە.

فڕۆکەکانی سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا فڕۆکەی بۆینگ 747-200B بەکاردەهێنێت کە بەگوێرەی هەواڵی سی ئێن ئێن نزیکەی 200 هەزار دۆلار تێچووی هەر کاتژمێرێکی فڕینە، لەگەڵ ئەوەش هەلیکۆپتەرێکی مارین وەن بەکاردەهێنێت.

پاسەوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکاکەکانی ئەمەریکا سوود لە دەزگای پاراستنی نهێنی وەردەگرن کە تەنانەت دوای جێهێشتنی کۆشکی سپیش لەگەڵ سەرۆک بەردەوام دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ، بوودجەی هەواڵگری و ئاسایشی نهێنی و پاسەوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی 2017 دا 1.9 ملیار دۆلارە.