ئه‌مه‌ریكا؛ کەنیشتێکی جووه‌كان بۆ نوێژ و گوتاری هه‌ینی موسڵمانان واڵا ده‌كرێت

کەنیشتێکی جووه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕۆژانی هه‌موو هه‌ینییه‌ك به‌ ڕووی موسڵمانانی ویلایه‌ته‌كه‌ واڵا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی تێدا بكه‌ن.

کەنیشتەکە له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینای ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌ینییه‌ك به‌ ڕووی موسڵمانانی ویلایه‌ته‌كه‌ واڵا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی تێدا بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی موسڵمانان كه‌ له‌ نزیك كه‌نیسه‌یه‌كه‌، ناتوانێت ژماره‌یه‌كی زۆری نوێژخوێنان له‌ خۆ بگرێت.

سه‌رپه‌رشتیارانی "كۆمه‌ڵگه‌ی ڤێرجینیای عیبری له‌ باكوور" له‌م باره‌وه‌، گوتوویانه‌: ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌ ئایینییه‌كان.

ڕوونیشیان كردووه‌، ڕۆژانی هه‌ینی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی ئه‌م شوێنه‌ ئایینییه‌ی جووه‌كان به‌ ڕووی نوێژخوێنانی ئایینی ئیسلام واڵا ده‌كرێت بۆ كردنی نوێژه‌كانیان و گوێگرتن له‌ گوتاری ئایینی.

هه‌روه‌ها خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و له‌وه‌ته‌ی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ به‌ هاوكاری و هاوبه‌شیی نێوان كارگێڕی كۆمه‌ڵگه‌ی ڤێرجینیای عیبری له‌ باكوور و كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانانی دۆلسی گه‌وره‌ "ناوه‌ندی ئادامز" بووه‌ته‌ نه‌ریت و ڕێك ده‌خرێت.

هاوكات عوسمان شێخ، یه‌كێك له‌و موسڵمانانه‌ی هه‌فتانه‌ هۆڵه‌كه‌ بۆ نوێژ و گوێگرتنی گوتاری هه‌ینی ئاماده‌ ده‌كات، ده‌ڵێت: هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان نوێژی ناو مزگه‌وت یان ئه‌و هۆڵه‌ی كڵێساكه‌دا نابینن.

مایكڵ هۆڵمز، گه‌وره‌ی حاخامه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ڤێرجینیای عیبری له‌ باكوور جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كاتێك موسڵمانان له‌ په‌رستگه‌كه‌یاندا نوێژ دەکەن و گوێ له‌ گوتاری ڕۆژی هه‌ینی ڕا ده‌گرن، هه‌ست به‌ هێزی په‌یوه‌ندیی نێوان ئایینی جوو و ئیسلام ده‌كه‌ن.