رێژەی هەژاری عێراق بەرزدەبێتەوە

بانکی نێودەوڵەتی: کۆرۆنا رێژەی هەژاری عێراق 8% زیاتر دەکات

K24 - ھەولێر

گرووپی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پێشبینی دەکات، ئابووری وڵاتەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داکەوتن تۆماربکات، کە زۆر زیاترە لە پێشبینییەکانی پێشووی، بە جۆرێک داکەوتەنە لە 5% زیاتر دەبێت.

بە جۆرێک لە پێشبینییەکانی بانکەکەدا هاتووە، عێراق و لوبنان لە پێشینەی ئەو وڵاتانەن کە رێژەی هەژاری تێیاندا بەرزدەبێتەوە.

بە گوێرەی داتاکانی بانکەکە، رێژەی هەژاری وڵاتانی ناوچەکە بەرزدەبێتەوە کە لوبنان لە یەکەمی لیستەکەدایە و رێژەی 9.4% بەرزدەبێتەوە عێراقیش لە پلەی دووەم دایە کە رێژەی هەژاری 8% بەرزدەبێتەوە.

سەرەتای مانگی ئایار، بانکی نێودەوڵەتی خەمڵاندبووی کە گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ناوچەکە بە رێژەی 5.1% دادەکەوێت. ئابووری وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە رێژەی 6.1 دادەبەزێت، هەروەها گەشەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو بە رێژەی 4.7% دادەبەزێت، بەڵام ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان کە وزە هاوردە دەکەن ئابوورییەکانیان بە رێژەی 4.3% دادەبەزێت.

ئەوەش بە سێیەم پێشبینییەکانی ئەو بانکە دادەندرێت بۆ گەشەی ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

Fly Erbil Advertisment