"بردنەوە لە ریاڵ مەدرید ئاسانترە لە یانەیەکی خولی ئیتاڵی"

فۆنسێکا: بردنەوە لە بەرامبەر یانەیەکی پاڵەوانی وەك ریاڵ مەدرید ئاسانترە لە یانەیەکی سێریا ئەی

پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری میلان
پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری میلان

پاولۆ فۆنسێکای راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پێی وایە بردنەوە لە یانەیەکی گەورەی وەك ریاڵ مەدرید ئاسانترە لە یارییەکانی خولی ئیتاڵی.

فۆنسێکا دوای بردنەوەی یانەکەی لە ریاڵ مەدرید هۆکاری سەرکەوتنی یانەکەیانی روونکردەوە و دەڵێت: یاریزانانی میلان چاونەترس و ئازابوون و چامپیۆنزلیگ ئاسانترە لە سێریا ئەی.

میلان لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 3-1 لە ریاڵ مەدریدی بردەوە بەڵام لە خولی ئیتاڵی دۆخی باش نییە و لە ریزبەندی حەوتەمی یانەکان دێن.

راهێنەرەکەی میلان لە لێدوانێکی بۆ سکای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی: بە بۆچوونی من بردنەوەمان لە ریاڵ مەدرید ئەوەبوو، یاریزانەکان بەردەوام بوون لە هێرشبردن و لە هیچ شتێك نەدەترسان.

پاولۆ ئاماژەی بەوەشکرد: لە یارییەکە بە کوالێتییەکی یارییمان کرد، بە تەواوی شایانی بردنەوە بووین و سێ گۆڵمان تۆمارکرد.

فۆنسێکا کاتێك بوو بە راهێنەری میلان گوتی: دەبێت تێڕوانینی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی ئیتاڵی بگۆڕدرێت، هەرچەندە کێشەم لەگەڵ ئەوە نییە، کە دەڵێن لە سێریا ئەی شێوازی یارییکردن بەرگرییە، بەڵام وەك بینیتان کۆنترۆڵی یاریگەمان کرد و سێ گۆڵمان تۆمارکرد.