ڤیدیۆ.. دهۆک و زەفاری عومانی یەکسان بوون

دهۆک دەچێتە پێشەنگی کۆمەڵەکەی

یانەی دهۆک لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی یانەی زەفاری عومانی بووەوە.

دوای تەنیا حەوت خولەک لە دەستپێکی یارییەکە ناوبژیوان لێدانی سزای لە دژی دهۆک گرت، بەڵام ئۆلسیما سیریل لێدانە سزاکەی فەوتاند

یارییەکە گەیشتە خولەکی 20 ناوبژیوان بۆ جاری دووەم فیکەی لێدانی سزای لەبەرژەوەندی یانە عومانییەکە لێدا، ئەمجارە عەلی سالم جێبەجێی کرد و گۆڵی یەکەمی لە دژی دهۆک تۆمار کرد

دهۆک خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی 75 توانی ئەنجامەکە لەڕێی شەرقی بەحری یەکسان بکاتەوە

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسان بوونی زەفاری عومانی و دهۆک بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.
بەم یەکسان بوونە دهۆک خاڵەکانی لە ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بۆ 4 خاڵ بەرز کردەوە و بۆ پێشەنگ سەرکەوت، یانە عومانییەکەش یەکەمین خاڵی بەدەستهێنا.بڕیاریشە لە 26ی ئەم مانگە، یانەی دهۆک لە سێیەمین یاریی خۆی لە خولەکە، ڕووبەڕووی نەسڕی دوبەی ئیماراتی ببێتەوە.