سەیرترین لێدانی سزای ئەم وەرزە

هەڵەیەکی زەقی بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا

لە یارییەکەی نێوان کلەب برووج و ئاستۆن ڤیلا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەشێوەیەکی سەیروسەمەرە لێدانی سزا هەژمار کرا.

تایرۆن مینگس کە یاریزانی ئاستۆن ڤیلایە، بووە هۆی ئەوەی لێدانی سزای لەسەر هەژمار بکرێت، دوای ئەوەی لەنێو ناوچەی سزا تۆپەکەی بە دەست گرت و نەیزانی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز یاریی بە تۆپ کردووە و لێدانەکەی جێبەجێ کردووە، بەهۆی ئەم هەڵەیەوە یانەی کلەب برووج بە پێناڵتی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد