له پارێزگای دهۆك دوو كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كران.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: یه‌كێك له تووشبووه‌كان پیاوێكی 35 ساڵ و دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: حاڵه‌تی دووه‌میان منداڵێکی تەمەن 11 ساڵه، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانیشتووی قەزای سێمێڵە سەر بە پارێزگای دھۆك.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نزار عسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تووشبووانی ئه‌مڕۆی شاری دهۆك به‌ركه‌وتوو‌ی كه‌سانی پێشوو نین، به‌ڵكو نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان پێوه‌دیاره و سه‌رچاوه‌ی تووشبووه‌كانیان نادیاره، له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسی زۆر زیاتره له‌وانی پێشوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك گوتیشی: مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەیان هه‌یه.