بانکی ناوەندیی تورکیا پێشبینییەکانی هەڵاوسانی بۆ دوو ساڵی ئاییندە گۆڕی
فاتیح کاراهان، پارێزگاری پانکی ناوەندیی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی پێشبینییەکانی بانکی ناوەندیی لەسەر هەڵاوسان ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی بانکی ناوەندیی بۆ ساڵی 2024، %44ـه، بۆ دوو ساڵی ئایندەش لە%21 و %12ـیە.
کاراهان گوتیشی، "لەگەڵ ئەوەن بازاڕی دراو سەقامگیر بێت و هەڵبەز و دابەزیی تێدا نەبێت".
لە ڕاپۆرتی پێشووتری بانکی ناوەندیی، پێشبینی ڕێژەی هەڵاوسان لە %38 بوو.
"هەروەها دەشڵێت: "پێشبینییەکانمان بۆ هەڵاوسان نوێکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2024ـدا هەڵاوسان بۆ لە %44 دادەبەزێت، بۆ 2025 و 2026ـیش لە%21 و لەسەدا %12دەبێت." فاتیح کاران ڕاشیگەیاند، "دەمانەوێت هەڵاوسان بەشێوەیەکی بەردەوام لە لە %5 سەقامگیر بێت و جێگیربێت، کاریگەریی گۆڕینی پیشبینییەکانمان لەسەر بەهای لیرە نیو خاڵە، لەگەڵ ئەوەی بازاڕ سەقامگیر بێت و هەڵبەز و دابەزی تێدا نەبێت."