ڤڵادیمێر پوتین خانمە هونەرمەندێکی کورد خەڵات دەکات
خانمە هونەرمەندی کوردی رووسیا، زارا پاشا مەحۆی، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 ی ڕاگەیاند، لە هۆڵی ئاهەنگەکانی یەکەترینای کۆشکی کرملن، خەڵاتی باڵا “مەدالیای دۆستایەتی” دیاریی تایبەتی ڤڵادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای پێبەخشراوە.
زارا گووتیشی: دوێنێ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024 لە لایەن سێرگی کریێنکەی جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ڕووسیاوە خەڵاتەکەی پێشکەش کراوە.
زارا دڵخۆشی خۆیی بۆ خەڵارتکردنەکەی دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی ڕووسیا کرد، کە کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەرز نرخاندووە.
خانمە هونەرمەندی کورد زارا لە لێنینگرادی یەکێتیی سۆڤێتی پێشوودا لە دایکبووە و دەڵێت: میوزیک لای من زمانێکی گەردوونی هەیە، سنوور و نەتەوە ناناسێت. کاروچالاکییەکانیشم هەمیشە لەخزمەت یەکگرتنی خەڵکیدا دەبن.
لەپای ئهو خزمهته زۆرهی كه زارا پێشكهش به هونهری كردووه، له 27ی کانوونی دووەمی 2017 لە ڕێوڕەسمێکدا له كۆشكی كریمل لهلایهن ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی ڕووسیاوە نازناو و خهڵاتی هونهرمهندی ئهمهكداری ڕووسیای فیدراڵی پێ بهخشرا.
هەروەها بۆ جاری دووەم لە 4ی نیسانی 2019، ڤلادیمێر پوتین مەدالیای ڕێزلێنانی پلە 2-ی بە زارا مەحۆی بەخشی.
دوێنش بۆ سێیەم جار خەڵات و مەدالیای ڤڵادیمێر پوتینی پێشکەشکرا.
زارا پاشا مەحۆی، تەنیا هونەرمەندی کوردە، کە بە درێژایی مێژوو، ئەو ناوبانگ و خەڵاتانەی لە رووسیا بەدەستهێناوە.
زارا به زیاتر له 10 زمان گۆرانی دەچڕێت، لە سەرتاسەری جیهان ههواداری ههیه.
هەروەها زارا بههۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی له کانوونی یەکەمی 2016 لهلایهن ڕێكخراوی یونیسكۆ وهك باڵیۆزی ئاشتی ناسێندرا.