هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌و كه‌س و كه‌ناڵانه‌ن خه‌ڵكیان سارد ده‌كرده‌وه
ده‌درێنه دادگا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له سلێمانی 102 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین ئاماری تووشبوون بووه له یه‌ك رۆژدا. له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا روویداوه، ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵانه لێی به‌رپرسن، كه خه‌ڵكیان سارد ده‌كرده‌وه و دژی رێكاره‌كانی خۆپارێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستانه‌وه.
له لێدوانه‌كه‌یدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر گوتی: ئه‌وه‌ی رووده‌دات، ئه‌نجامه، هۆكار نییه، ئه‌نجامی بێباكییه له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی. ئه‌وه‌ی روویداوه، سلێمانی خستووه‌ته ره‌وشێكی مه‌ترسیداره‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن كه‌رتی گشتییه‌وه و دووه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان ده‌توانین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین.
گوتیشی: له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له چینه‌وه ئه‌مه‌مان وتووه، كه گره‌وی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنادا خۆپارێزییه. ئێمه له رابردوودا خه‌ڵكمان كه‌ره‌نتین كردووه و ژیانی گشتیمان وه‌ستاندووه. به‌رده‌وام وتوومانه خۆپارێزی كلیلی سه‌ركه‌وتنه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌روه‌ها گوتیشی: "هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌و كه‌س و كه‌ناڵانه‌ن، كه خه‌ڵكیان سارد ده‌كرده‌وه. ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه هه‌ڵبگرن. یه‌كێك له رێكاره‌كانمان و ئه‌مشه‌و رایده‌گه‌یه‌نین، پێویسته كه‌ناڵه میدیاییه‌كان رۆڵی نیشتمانی و مرۆیی خۆیان ببینن. هه‌ماهه‌نگ بن له‌وه‌ی ئاستی خۆپارێزی لای هاووڵاتی به‌رز بكه‌نه‌وه. چاودێری سێكته‌ره‌كان بكه‌ن و ده‌بێت زوومی كامێرا بخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت".
ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان قسه‌ی كردووه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "هه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بێت و پڕوپاگه‌نده بڵاوبكاته‌وه به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی گشتی و ئاسایشی گشتی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی خۆپارێزی حكومه‌تی هه‌رێمیش گوتی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بوو. ئه‌م ژماره زۆره سه‌رچاوه‌یان چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوه. ئامانجی ئێمه ئه‌وه بوو، هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ر بكرێن. كاتێك دۆخی خۆپارێزی لای هاووڵاتییه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شكاندووه، ئه‌مه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ نین و له‌گه‌ڵ كه‌ره‌نتینه‌كردنی شوێنه‌كان نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین رێكاری خۆپارێزی بگیرێنه به‌ر و ئاستی هۆشیاری تاك به‌رز بكرێته‌وه.