پرسی دادگایی کردنەکەی ترەمپ دەبێتە باسی رۆژ

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

پرسی ئەو کەیسانەی دۆناڵد ترەمپ هێشتا لە دادگا یەکلایی نەبوونەتەوە، بووەتە پرسی رۆژ و میدیاکانی ئەمەریکا، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا زۆرینەی دەنگەکانی خەڵکی ئەمەریکای بەدەست هێنا.

لە هەنگاوێکدا کە ڕێککەوت نەبوو، دادوەری ڕاسپێردراو بە دادگایی کردنی دۆناڵد ترەمپ، ڕەتی کردەوە کە تۆمەتبار هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکای لە 2020 دابێت، تەواوی وادەکانی کۆتایی لە خشتەی کاتی دۆسێیەکان، دوای داوای لێکۆڵەری تایبەت، ئەو بڕیاڕەش دەرگای لە ئەگەری هەڵپەساردنی لێپرسینەوە یاساییەکانی پەیوەست بەو دۆسییە. 

لێکۆڵەری تایبەت جاک سمیس کە کەیسەکە بەڕێوە دەبات، داوای کرد، پێویستە داواکاری گشتی کاتی پێویستیان پێبدات بۆ لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخەی بێ پێشبینی هاتووەتە پێشەوە، لە لەگەڵ دیاریکردنی ئەو ئاراستەیەی پێویستە پەیڕەوی بکەن، بەپێی سیاسەتی وەزارەتی داد ،سمیس گوتی: تا 2 ی کانوونی یەکەم ئەنجامی گفتوگۆکانی پێشکەش دەکات.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، لێکۆڵەری تایبەت و وەزارەتی داد، ڕۆژی چوارشەممە دوای ڕۆژی دەنگدانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە سەبارەت بەوەی، ئایا دادگای فیدراڵی دژی ترەمپ ڕابگیرێت یاخود وەک خۆی بەڕێوەبچێت، وەزارەتی داد ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.