ئیسپانیا؛ دەیان شاکاری نەبینراوی شێوەکارانی جیهانی لە پیشانگەیەکدا دەخرێنە ڕوو
بزنسمانێكی ئیسپانی كه هۆگر و هه‌وادارێكی هونه‌ره، ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو، ده‌یان كاری دانسقه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره؛ له نموونه‌ی فان كوخ له پێشه‌نگه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌خاته ڕوو.
خوان ئه‌نتۆنیۆ پێرێز سیمۆن، بزنسمانی ئیسپانی كه هۆگر و هه‌وادارێكی گه‌وره‌ی هونه‌ره به‌تایبه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری، ته‌مه‌نی 83 ساڵه و مه‌به‌ستیه‌تی ناوه‌ڕاستی كانوونی دووه‌می 2025 له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ یه‌كه‌م جار 70 شاكاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كارانی گه‌وره‌ی جیهانی له نموونه‌ی ڤان كوخ، پیكاسۆ، سێسلی، ڕۆبنز، گۆیا، مۆنێی، ڕینوار، ماگرێت و ڕۆسكۆ نمایش بكات.
پێشا‌نگه‌كه له كۆشكی سێبیلیس له مه‌دریدی پایه‌ته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه شاكاری هه‌ر یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه له خۆ بگرێت و گوتوویه‌تی، بینه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری شێوه‌كاری به نیشاندانی كاره‌كانی ئه‌م پێشا‌نگه‌یه شۆك ده‌كات.
خوان هاووڵاتییه‌كی به ڕه‌گه‌ز ئیسپانیاییه و له گونده‌كانی ناوچه‌ی ئه‌ستۆریاس له باكووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا له دایك بووه، پاشان له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چووه‌ته مه‌كسیك و له‌وێ بووه‌ته بازرگان و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كارلۆس سه‌لیم، ملیاردێری به ڕه‌گه‌ز لوبنانی كردووه.
سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی شاكاره هونه‌رییه‌كان گوتوویه‌تی، ماندووبوونی ده‌یان ساڵه‌یه‌تی وه‌كوو خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، به شێوه‌یه‌ك ساڵی 1964 كاتێك له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ورووپا، ئه‌و كات داهاتی ڕۆژانه‌ی هه‌شت دۆلار بووه و به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ كڕینی پلیتی چوونه پیشا‌نگه و مۆزه‌خانه‌كان ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له هونه‌ر، مێژوو، كه‌له‌پوور، ژیار و شارستانیه‌ت وه‌ربگرێت.