پینتوس پێشتر خاڵێ بەهێز بوو بەڵام ئێستا بووەتە خاڵی لاوازی ریال مەدرید

زۆری پێكانی یاریزانانی ریال مەدرید پێگەی ئانتۆنیۆ پینتوسی لە ریال مەدرید خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

ئانتۆنیۆ پینتوس راهێنەری توانای جەستەیی ریال مەدرید لەگەڵ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید
ئانتۆنیۆ پینتوس راهێنەری توانای جەستەیی ریال مەدرید لەگەڵ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید

ئانتۆنی پینتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی ریال مه‌درید له‌ رابردوو به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئاستبه‌رزی یاریزانانی ریال مه‌درید داده‌نرا، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ جیاوازه‌ و به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانی یانه‌كه‌ گله‌یی له‌ پینتۆس ده‌كرێت كه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید 25 جار تووشی پێكان بوون.
ئه‌گه‌رچی له‌ رابردوو ئانتۆنیۆ پینتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌كه‌ به‌ خاڵێكی به‌هێزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید داده‌نرا، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی دوودڵی و گومان بۆ سه‌ر شاهانه‌كان.
پینتۆسی ئیتاڵی و راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی ریال مه‌درید بۆ شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ردوو راهێنه‌ر زینه‌دین زیدان و كارلۆ ئانچیلۆتی له‌ یانه‌كه‌ بووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی شێوازی ئاماده‌كردنی یاریزانه‌كان كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ به‌شی كۆتایی یارییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆیان ده‌ربخه‌ن و هه‌میشه‌ خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بووه‌.
ئه‌م وه‌رزه‌ پینتۆس جیاوازه‌ و تا ئێستا ریال مه‌درید 25 جار یاریزانه‌كانی تووشی پێكان بووه‌ كه‌ دواینجار له‌ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و ئۆساسۆنا كه‌ شاهانه‌كان به‌ چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا سێ یاریزانی تووشی پێكان بوون كه‌ پێكانه‌كه‌ی میلیتاو درێژخایه‌نه‌ و به‌فه‌رمی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌و به‌رگریكاره‌ به‌رازیلییه‌ كۆتایی هات و پێكانه‌كانی رۆدریگۆ و ڤاسكێزیش بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركا پینتۆس شێوازی راهێنانه‌كانی دوو وه‌رزه‌ زۆر سه‌ختر كردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ چه‌ند یاریزانێك له‌ نموونه‌ی بێلینگهام و ڤینیسیۆس و ڤالڤێردی له‌ماڵه‌كانیان راهێنه‌ری تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی ئاماده‌ی یارییه‌كان ببن.
به‌پێی هه‌مان راپۆرتی رۆژنامه‌ی ماركا پینتۆس هۆكارێكه‌ بۆ زۆری پێكانه‌كانی یاریزانانی ریال مه‌درید كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك یاریزانه‌كان ماندوو ده‌كات كه‌ به‌ بچووكترین پێكان كاتێكی زۆریان بۆ چاكبوونه‌وه‌ هه‌بێت.
پینتۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌ شه‌ش وه‌رز توانیویه‌تی پێنج ناسناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ شاهانه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام زۆری پێكانه‌كان كاره‌كه‌ی خستووه‌ته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌ و گومان ده‌كرێت دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئالیان سۆلای راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی ریال كاستیا، گومان دەخرێتە سەر ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی پینتۆس.