کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان
29یەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان دەستیپێکرد.
کۆنفرانسەکە 12 ڕۆژ، لە 11تاوەکو 22ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت؛ ئامانجی سەرەکیی کۆنفرانسەکە یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پابەندبوونی وڵاتانە بۆ تەرخانکردنی بودجەیەکی پێویست بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانە لەسەر گۆڕانکارییە ژینگەییەکان.