یەکەم گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بۆڵیوود تۆمار کرا

یەکێک لە بەنێوبانگترین ئاوازدانەرانی بۆڵیوود بوو

K24 - هەولێر

واجید خان، یەکێک لە بەنێوبانگترین ئاوازدانەرانی بۆڵیوود لە تەمەنی 42 ساڵی لەدوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.

بەپێی میدیاکانی هیندستان، واجید خان کێشەی گورچیلەی هەبووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، رۆژی یەکشەممە (1-6-2020) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشەی گورچیلەکانی و جەڵتەی دڵ، گیانی لەدەستداوە.

یەکەم گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کەسایەتییە بەنێوبانگەکانی بۆڵیوود، بووەتە هۆی شۆکێکی گەورە، لەکاتێکدا خەڵک هێشتا لە شۆکی کۆچی دوایی هەردوو ئەکتەری بەنێوبانگی بۆڵیوود: عیرفان خان و ریچی کاپوورن.

ئەو ئاوازدانەرە هیندییە، ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیی بەنێوبانگی بۆڵیوود داناوە و کاری هونەریی لەگەڵ ئەکتەرە نێودارەکانی وەکو: ئەمیتاب باچتان، سەلمان خان و پریانکا چۆپرا کردووە و لەکاتی ناشتنیشیدا، ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود بەشدار بوون.

 

Fly Erbil Advertisment