وەزیری نەوت و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەکەن
جێگری سەرۆکی وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت لەگه‌ڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووه‌می 2024، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سەرۆکی وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆ بوونه‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ڕاده‌ستكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزاره‌تی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی په‌رۆشی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به گەشەپێدانی پیشەسازیی نەوت و گەشەپێدانی ئابووریی عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسە هاوبەشەکانی پەیوەست بە وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی په‌رله‌مان بووه بەتایبەتی سه‌باره‌ت به دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییه‌وە، به‌تایبه‌ت له ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە پێی ڕێژە و بڕی بەرهەمهێنانی پێویست بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ).
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، داهاتی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەخرێتە سەر حیسابێکی تایبەت و له‌و بڕه پاره‌یه‌دا كرێی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستن به شێوه‌ی پێشه‌كی (سولفه) ده‌درێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وه‌زیری نه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی 60 ڕۆژدا ڕاوێژکارێک دادەمەزرێنرێت، ڕاوێژکارەکەش لە لایەن وەزارەتەکانی نەوت و دارایی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت و لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ڕێكکەوتنە کە لەگەڵ ڕاوێژکارەکە ئیمزا دەکرێت، بڕی نەوتی خاو کە لە لایەن کۆمپانیاکانەوە له هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت، دووبارە حیساب دەکرێتەوە، ئه‌وه‌ی له داهاته‌كه‌ش دەمێنێتەوە بۆ بودجەی فیدراڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له لای خۆیه‌وه عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، خواستێك له لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بە ڕەچاوکردنی گرێبەستەکانی هەرێمی كوردستان وەکوو گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنان نەک گرێبەستی هاوبەشکردنی قازانج.
عه‌توانی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، تا ئەو کاتەی گرێبەستەکان بە شێوەیەکی یاسایی دەگونجێن، دەبێت قۆناغێکی ڕاگوزه‌ر (ئینتقال)ـی هەبێت کە هەمووان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕاستەوخۆ نەوت لە هەرێمەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت.