ڕاستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چییە؟

یەکێ لە کێڵگە نەوتییەکان. وێنە: ئەرشیف
یەکێ لە کێڵگە نەوتییەکان. وێنە: ئەرشیف

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، هیچ ڕێگرییەکی سیاسی لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە و تەنیا لایەنی تەنکنیکی ماوە بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە.

بۆچی حکوومەتی عێراق ڕازی بووە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان؟

لایەنە سیاسییەکانی عێراق فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر محەممەد شیاع سوودانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان پێیان وایە حکوومەتی عێراق بۆ مووچە پارەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لە بەرانبەردا داهاتێکی وەهایان بۆ نایەت، بۆیە فشاریان خستووەتە سەر سوودانی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووەتە ئەمرێکی واقع و محەممەد شیاع سوودانیش ڕازی بووە.