عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 میوانداریی ئوردن دەکات
مێژوو لەبەرژەوەندی عێراقە
لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، ئەمشەو کاتژمێر 19:15 بە کاتی هەولێرهەڵبژاردەی عێراق لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسڕە میوانداریی هەڵبژاردەی ئوردن دەکات.
عێراق لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە چوار یاریی رابردوو 2 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە یارییەکیشدا یەکسان بووە و یارییەکیشی دۆڕاندووە، بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە خانەی سێیەم دەبینرێت و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای ئوردنە.
عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە هیوای گەیشتنی ڕاستەوخۆی بە مۆندیال، لەم یارییە پێویستی بە سەرکەوتن هەیە، بە پێچەوانەوە هیوایەکی لاوازی دەبێت و دەچێتە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
مێژوو لەبەرژەوەندی عێراق
عێراق لەمێژووی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، 10 یاریی بەرامبەر ئوردن کردووە و 7 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، تەنیا یارییەکی بەرامبەر ئوردن دۆڕاندووە و لە 2 یارییشدا یەکسان بوونە، لەو 10 یارییەدا عێراق 20 گۆڵی کردووە و گۆڵیشی لێکراوە.
لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکەی ئەمشەو سێ یاریزانی کورد بانگهێشت کراون، هەریەکە لە یوسف ئەمین و میرخاس دۆسکی و رێبین سۆلاقا ئامادەن.