رافینیا لە بەڕازیل ژمارەی ئەفسانەکانی پێدرا
رافینیا ئەمشەو درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت
رافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکەی پێشکەشی دەکات بەفەرمی درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.
بڕیارە ئەمشەو هەڵبژاردەی بەڕازیل لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی ڤێنزوێلا ببێتەوە، یارییەکەش لە کاتژمێر 12:00 بەکاتی هەولێر دەست پێ دەکات.
دوای پێکانی هەریەکە لە تێرشتیگن و رۆناڵد ئاراوخۆ و دێ یۆنگ لە بارسێلۆنا، بڕیاریدرا لە یانە کەتەلۆنییەکە هێمای کاپتنی بە رافینیای بەڕازیلی بدرێت، ئەمجارە لە بەڕازیل ژمارە گەورەکە بە رافینیا دەدرێت.
بەپێی کەناڵی "تی ئێن تی"ی بەریتانی، دەستەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەسەرکردایەتی دۆریڤاڵ جۆنیۆر، بڕیاریاندا رێگە بە رافینیا بدەن درێسی ژمارە (10) بپۆشێت، کە ئەم ژمارەیە هێمای مێژوویی هەڵبژاردەکەیە و ئەفسانە گەورەکانی وەکو، پێلێ، زیکۆ، ریڤاڵدۆ، رۆناڵدینیۆ، کاکا و دوایین جاریش نێیمار پۆشیویانە.
ژمارەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەمشێوەیە:
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت رۆدریگۆی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان بوو، ڤینیسیۆسیش ئارەزووی کرد درێسی ژمارە 7 بپۆشێت.