کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دادەبەزن.

یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک دادەبەزن.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئاسمان سبەینێ لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 22

سلێمانی: 20

دهۆک: 21

کەرکووک: 23

هەڵەبجە: 20

زاخۆ: 22

حاجی ئۆمەران: 8

سۆران: 19

گەرمیان: 24