نرخی ئایفۆن 300 دۆلار بەرزدەبێتەوە
بەهۆی ئەو سیاسەتە ئابوورییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بڕیاریداوە بیگرێتەبەر، چاوەڕوان دەکرێت نرخی هەر مۆبایلێکی ئایفۆن، نزیکەی 300 دۆلار بەرزببێتەوە.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا تائێستاش سوورە لەسەر ئەوەی بەرنامە ئابوورییەکەی وەکو خۆی جێبەجێ بکات، بەتایبەتی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە کالای هاوردەکراو لە چینەوە.
بەپێی ئەو شرۆڤەیەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بەرنامە ئابوورییەکەی ترەمپدا، لانیکەم باج بەرێژەی 60% بەسەر ئەو کاڵایانەدا دەسەپێنرێت کە لە چینەوە دەبرێنە ئەمەریکا، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئایفۆن لانیکەم 300 دۆلار بۆ هەر مۆبایلێک. چونکە ئەو جۆرە مۆبایلە لە چین دروست دەکرێت و دەنێردرێت بۆ ئەمەریکا و بازاڕەکانی جیهان.