كاساس: بەرامبەر عومان دڵنیام نیم لە سەركەوتن

كاساس: لەم رۆژانە بینیمان ئارجێنتینا بەرامبەر پاراگوای لە پاڵاوتنەکان دۆڕا، بۆیە دۆڕاندن كۆتایی دونیا نییە

خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق
خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق

خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یارییەكەی سبەی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال رایگەیاند كە كە سەری لە هاندەران عێراق دەرناچێت، دەشڵێت: لەم یارییەش دڵنیا نیم لە سەركەوتن، بەڵام هەر شتێك رووبدات كۆتایی دونیا نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی نۆڤێمبەری 2024، لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی یارییەكەی سبەی بەرامبەر عومان رایگەیاند یاریكردن دەرەوە زۆر قورسە، بەڵام هەموو هەوڵێك بۆ سەركەوتن دەدەن.
كاساس دەشڵێت: من ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقم، لەو یارییەی سەرکەوتن تۆمار بکەین زۆرترین گۆرانکاریش بکەین هیچ قسەیەک ناکرێت و رەخنەمان لێ ناگرن، بەڵام بەپێچەوانەوە کە یارییەک دەدۆڕێین باسی گۆڕانکارییەکان و پێکهاتەکە دەکەن، من هەموو کاتێک پێکهاتەیەکی نمونەیی و گونجاو بەپێی دۆخەکان و یارییەکان دادەنێم، بەڵام کاتێک دەدۆڕێین، هاندەران دەڵێن بۆچی گۆڕانکاریی نەکرد، کاتێکیش دەبەینەوە هاندەران هیچ قسەیەکیان نییە.
كاساس هێمای بۆ ئەوەش كرد لە جامی کەنداو لە 5 یاریدا 5 پێکهاتەی جیاوازیان بەکارهێنا، گوتیشی: لە پاڵاوتنەکانی رابردوو سەرکەوتنمان بەدەستهێنا سەرەڕای ئەوەی 6 پێکهاتەمان بۆ تیپەکەمان بەکارهێنا، لە یارییەکەی سبەی هیچ شتێکی لەناکاو نییە و دەمانەوێت سەرکەوتن تۆمار بکەین، دڵنیانیم لە سەرکەوتن، بەڵام دڵنیام لەو ئامادەکارییەکەی بۆ یارییەکەی عومان کردوومانە و سەرکەوتنیش پەیوەست دەبێت بە چەند هۆکارێکەوە.
كاساس لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لە یاریی رابردوو یاریزانەكانی ئەركی خۆیان بە تەواوەتی جێبەجێ نەكرد، بەڵام دەبێت لەو یارییە قەرەبووی بكەنەوە، دەشڵێت: هیوادارم هاندەرانی عێراق لە هەر شوێنێک و لە هەر جێگەیەک بن هانی هەڵبژاردەکە بدەن، ناكرێت کاتێک سەرکەوتن تۆمار دەکەی دەبیتە باشترین هەڵبژاردە و کاتێک دەدۆڕێی بە خراپترینت دادەنێن، لەم رۆژانە بینیمان ئارجێنتینا بەرامبەر پاراگوای لە پاڵاوتنەکان دۆڕا، بەڵام دۆڕان واتە کۆتایی جیهان نییە.
لە گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، سبەی سێشەممە لە كاتژمێر 19:00ـی ئێوارە هەڵبژاردەی عومان لەنێو یاریگە و لەبەردەم هاندەرانی میوانداریی عێراق دەكات، شێرەكانی رافیدەین لە كۆی 5 یاری، 8 خاڵی كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دووەم دێت، لە بەرامبەردا عومان تەنیا 6 خاڵی هەیە و خانەی چوارەمی گرتووە.