هێمن سەید موراد: بۆ هەرزان بوونی تەماتە، ڕێگە بەهاوردەکردنی درا

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند "بۆ هەرزانبوونی نرخی تەماتە ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە درا، چونکە لەم کاتەدا بەرهەمی ناوخۆ ڕوو لەکەمبوونەوە دەکات."

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لەم وەرزەدا بەرهەمهێنانی تەماتە لە ناوچەکە کەم دەبێتەوە. ئێمە تاوەکوو 5ـی 11، پشتمان بەبەرهەمی تەماتەی ناوخۆ دەبەست، بەڵام دوای ئەوە کە بەرهەمی ناوخۆ کەمبووەوە، ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە درا، ئەمەش بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخی تەماتە بووە."

هێمن سەید موراد ئاماژەی بەوەش کرد "دوای ئەوەی ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە درا، نرخەکەی دابەزی." دەشڵێت: "بەرهەمی تەماتەی پایزەمان هەیە کە لەژێر خانووە پلاستیکەکان بەرهەم دەهێنرێت، پێشبینی دەکەم سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێڕابگات، بەمەش زیاتر نرخی تەماتە دادەبەزێت."

باسی لەوەش کرد "بەگوێرەی چاودێرییەکانمان، لە عەلوەی هەولێر نرخی تەماتە لە نێوان 700 تا 1000 دینارە ئەمەش بەپێی جۆرەکەیەتی، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتووشدا نرخەکە زیاتر دادەبەزێت و هیچ جێی نیگەرانیی نییە."

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment